ئەمڕۆ یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا ئەنجامدەدرێت

رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا لە نێوان هەردوو یانەی ئاتالانتا و لازیۆدا بەڕێوەدەچێت.

یارییەکە لە یاریگای ئۆڵیمپیکۆ کاژێر 21:45 بە کاتی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت، لوکان بانتیش ناوبژیوانی یارییەکە دەبێت.

ئاتالانتا ئەمساڵ بە وەرزێکی نموونەییدا تێدەپەڕێت لە خولی ئیتاڵیادا هەلی ئەوەی هەیە، بلیتێکی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوودا ببڕێت، لە جامیشدا لە فایناڵە و لە ساڵی 1963وە ئەم جامە بەدەستنەهێناوە، کە تاکە نازناوی یانەکەیە لە جامدا.

ئەوەی تایبەت بێت بە یانەی لازیۆ، یانەکە بە سەرجەم یاریزانەکانییەوە ئامادەیە و یانەکە تاوەکو ئێستا شەش جار نازناوی جامی ئیتاڵیا بەدەستهێناوە.