ئەلۆنسۆ و لیڤەرکۆزن دەیان ریکۆردی نوێیان تۆمارکرد

15-04-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن چابی ئەلۆنسۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

بردنەوەی نازناوی بوندێسلیگا لەلایەن بایرلیڤەرکوزنەوە بەسەرکردایەتی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری ئیسپانی، نەک هەر بە تەنیا دەستکەوتێکی مێژووییە، بەهۆی ئەوەی دوای 11 ساڵ قۆرخکردنی نازناوی خولەکە لەلایەن بایرن میونشنەوە بەدەستیانهێناوە. نەک لەبەرئەوەش کە دوای 120 ساڵ یەکەمجارە ئەو یانەیە نازناوەکە بباتەوە، بەڵکو ئەلۆنسۆ و یانەکەی لەم وەرزەدا چەندین ریکۆردیشیان تۆمارکردووە:ـ
 
- یەکەم یانەیە لە مێژووی خولی ئەڵمانیدا لە یەک وەرزی خولەکەدا لە 29 یاری یەکەمدا نەدۆڕێت.
 
ـ لیڤەرکوزن 24 جار پلەی یەکەمی ریزبەندیی بەدەستهێناوە (زۆرترین جار لە یەک وەرزدا).
 
- تێکڕایی خاڵ و گۆڵەکانی تیپەکەی ئەلۆنسۆ (2.2 گۆڵ لە هەر یارییەکدا) باشترینی نێو سەرجەم راهێنەرانی لیڤەرکوزنە لە مێژووی خولی ئەڵمانیدا.
 
ـ لیڤەرکوزن لە دوایین حەوت یاری دەرەوەی یاریگەی خۆیدا لە بۆندسلیگادا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە (ریکۆردێکی نوێی یانەکانە).
 
ـ لیڤەرکوزن لە دوایین نۆ یارییدا لە بوندێسلیگادا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە (کە ژمارەیەکی پێوانەیی ئێستای یانەکانە).
 
- ئەلۆنسۆ دەبێتە نۆیەمین راهێنەری پاڵەوان لە مێژووی خولی ئەڵمانیدا کە وەک یاریزانیش نازناوەکەی بەدەستهێناوە.
 
ـ لیڤەرکوزن لە 29 یاریی یەکەمدا تەنیا 19 گۆڵی لێکرا (ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی یانەکان لەم کاتەی وەرزدا).
 
- بە 34 خاڵ (11 بردنەوە، 1 یەکسانبوون) لە 12 قۆناخی یەکەمدا، لیڤەرکوزن ژمارەی پێوانەیی بایرن میونشنی یەکسانکردەوە لە وەرزی 2015/2016.
 
ـ لیڤەرکوزن 12 یاری لە دەرەوەی یاریگای خۆی بردەوە و 38 خاڵ لە دەرەوەی یاریگەی خۆیدا کۆکردەوە (ریکۆردێکی نوێی یانەکان).
 
ـ لیڤەرکوزن لەم وەرزەدا لە کۆی 43 یاریی فەرمی خۆیدا هیچ دۆڕانێکی نەبووە (38 بردنەوە و پێنج یەکسانبوون، کە پێشتر هیچ یانەیەکی خولی ئەڵمانیا زنجیرەیەکی لەو شێوەیەی بەدەستنەهێناوە).
 
ـ 70 گۆڵ دوای 29 خول (ریکۆردێکی نوێی یانەکان).
 
- یەکەم تیپە لە مێژووی خولی ئەڵمانیادا دوای 29 گەڕ 79 خاڵ بەدەستبهێنێت.
 
- لەوەتەی چابی ئەلۆنسۆ پۆستی راهێنەری یانەی لیڤەرکوزنی وەرگرتووە، هیچ تیپێک لە بۆندسلیگادا هێندەی لیڤەرکوزن خاڵی تۆمارنەکردووە (124 خاڵ لە 55 یارییدا).
 
 کاروانی چابی ئەلۆنسۆ وەک راهێنەر:
 
ــ لەگەڵ ریال مەدرید لالیگای خوار تەمەن 14 ساڵانی بردووەتەوە.
 
ــ لەگەڵ تیپی دووەمی ریال سۆسیداد، سەرکەوتووە بۆ خولی پلە دووەکانی ئیسپانیا.
 
ــ وەرزی رابردوودا چووەتە بایرلیڤەرکوزن و تیپەکەی لە پلەی 17ـەوە گەیاندە پلەی 6ـی بوندێسلیگا.
ــ وەرزی رابردوو گەیشتە قۆناخی نیوەی کۆتایی یۆرۆپالیگ لەگەڵ بایرلیڤەرکوزن.
 
ــ یەکەم نازناوی بوندێسلیگای لەگەڵ بایرلیڤەرکوزن بردەوە.
 
ــ یەکەم راهێنەرە لە مێژوودا کە ئەم نازناوە بۆ لیڤەرکوزن بەدەستبهێنێت لەوەتەی یانەکە لە ساڵی 1904 دامەزراوە.
 
ــ تیپەکەی 43 یارییە لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکاندا نەدۆڕاوە.
38 بردنەوە 
5 یەکسانبوون
 
- کۆتاییهێنان بە قۆرخکاریی بایرن میونشن، کە 11 ساڵ بوو بەسەریەکەوە دەبووە پاڵەوانی بوندێسلیگا.
 
ــ لەم وەرزەدا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە. یەکەم نازناوی بوندێسلیگا و سێیەم نازناوی لیڤەرکوزنە لە مێژوودا.
 
ــ بەربژێرە بۆ بردنەوەی پێنج نازناوی ئەم وەرزە.
 
هەموو ئەمانە بە رێککەوت نەبووە، بەڵکو بە تیپێکی هێرشبەر و بەرگری زۆر باش و لەژێر سەرپەرشتی دۆن و مایسترۆ چابی ئەلۆنسۆ بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە