رووداو دیجیتاڵ
بەر لە یارییەکە رێگەی چوونی یاریگەیان پڕکردووە لە ئاهەنگ، هەمووان بە رەنگ و دەنگی بایرلیڤەرکوزنەوە هاوار دەکەن و ئاهەنگ دەگێڕن، بە جوانترین شێوە پێشوازی لە پاسی یاریزانانی یانەکەیان دەکەن و بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە دەچنە یاریگەی بای ئارێنا، رێگەی چوونی یاریگەشیان بەناوی چابی ئەڵۆنسۆی راهێنەرەوە کردووە.
هاندەرانی بایرلیڤەرکوزن بە جۆشوخروشێکی زۆرەوە چاوەڕێی یاریی یانەکەیان دەکەن بەرامبەر ڤێردێربرێمەن، ئەوان بەبردنەوە دەبنە پاڵەوانێکی مێژوویی و لەبیرنەکراو.
یاریزانانی هەردوولا لەنێو پێشوازییەکی سەرنجڕاکێش چوونە نێو یاریگە، بایرلیڤەرکوزن هەر زوو هێرشەکانی دەستپێکرد.
لێدانێکی سزا بۆ یانەکە هەژمارکرا، ڤیکتۆر بۆنیفاس، سەرکەوتووانە جێبەجێیکرد و دەرگای بەرووی مێژووییەکی گەورەدا کردەوە.
لە خولەکی 60 گرانیت شاکا بەجوانترین شێوە گۆڵی دووەمی خاوەن یاریگەی تۆمارکرد، هاندەرانی لیڤەرکوزنی زیاتر دڵخۆشکرد.
دوای 8 خولەک لەو گۆڵە، فلۆریان ڤیرتز بەلێدانێکی بەهێز و مووشەک ئامێز گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد.
هەمان یاریزان لە خولەکی 83 گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەکەی تۆمارکرد.
لە کاتی زیادکراودا، بە ئاهەنگی هاندەرانی لیڤەرکوزن، یاریگە سوور هەڵگەرا، ڤیرتز هاتریکی تۆمارکرد.
بەر لە تەواوبوونی یارییەکە هاندەرانی لیڤەرکوزن رژانە نێو یاریگە و دوای 120 ساڵ بۆ یەکەمجار و بەبێ دۆڕان بوونە پاڵەوانی ئەڵمانیا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ