قومارکردن سێ ساڵ ئیبراهیمۆڤیچ سڕ دەکات

15-04-2021
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ مەترسی سڕکردنی یەکجاری تۆپی پێی لەسەرە.

رۆژنامەکانی ئیتاڵیا ئاشکرایانکردووە، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ کەیسێکی لەسەر ئاشکرا بووە و ئەگەر هەیە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەتەواوی لە یاریکردن سڕ بکرێت.

لە فیفا و یوێفا کەیسێک لەسەر ئیبراهیمۆڤیچ ئاشکرا بووە ئەویش ئەوەیە کە ئەو یاریزانە لەگەڵ کۆمپانیایەکی قومارکردن و گرەوکردن هاوبەشە و بەیەکەوە کارەکانیان بەڕێوەدەبەن، ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی فیفا و یوێفایە سزای قورسیشی بۆ دانراوە، چونکە نابێت هیچ یاریزانێک پەیوەندی بە بابەتی گرەوکردن و قومارکردنەوە هەبێت.

ئەگەر ئەم بابەتە بەتەواوی بەسەر زلاتاندا بسەپێنرێت ئەوا بە بڕی 100 هەزار یۆرۆ سزا دەدرێت و بۆ ماوەی سێ ساڵ لە یاریکردن سڕدەکرێت، ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت لە ئەگەری سڕکردنیدا سوڵتان ناگەڕێتەوە نێو یاریگاکان چونکە تەمەنی دەبێتە 43 ساڵ و ئەم کاتەش کاتی وازهێنانی یەکجاری ئەو دەبێت لە یاریکردنددا.

هەروەها ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە کە فێدراسیۆنی تۆپی پێی سوێد بەم کارەی ئیبرا دەزانێت، بەڵام ئاشکرای نەکردووە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش زلاتان بانگهێشتی یارییەکانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا نەکراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە