رووداو دیجیتاڵ
تیروپشکی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ راکێشرا و لەم قۆناخەدا چوار یاریی ئاگرین و سەرنجڕاکێش دەبینرێن.
بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرجەم یانە بەشدارەکانی قۆناخەکە لە نیۆنی سویسرا، تیروپشکی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ راکێشرا، لە تیروپشکەکەدا یانەی مانچێستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کەوتە بەرامبەر یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمانیش رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
ئەنجامی تیروپشکی قۆناخی 8ـی چامپیۆنزلیگ
ئارسیناڵ - بایرن میونشن
ئاتلێتیکۆ مەدرید - بۆرووسیا دۆرتموند
مانچێستەر سیتی - ریال مەدرید
بارسێلۆنا - پاریس سانجێرمان
یارییەکانی چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ، لە رۆژانی 9 و 10ـی مانگی داهاتوو بەڕێوەدەچن، یارییەکانی گەڕانەوەش رۆژانی 16 و 17ـی هەمان مانگ ئەنجامدەدرێن و ئەو چوار یانەیە یەکلادەبنەوە کە دەگەنە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتییەکە
رۆژی 30ـی مانگی داهاتوو یاریی یەکەمی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی و رۆژی 1-5 یاریی دووەم بەڕێوەدەچێت.
رۆژانی 7 و 8ـی مانگی 5 یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی بەڕێوەدەچن و ئەو دوو یانەیەی دەگەنە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ یەکلادەبنەوە.
یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە رۆژی 1-6-2024 لە یاریگەی وێمبێڵی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.
لەنێو ئەو یانانەی گەیشتوونەتە قۆناخی هەشت، یانەی ریال مەدرید خاوەنی 14 نازناوی چامپیۆنزلیگە، بایرن میونشن خاوەنی 6 نازناوە، بارسێلۆنا 5 نازناوی هەیە، مانچێستەر سیتی و دۆرتموند هەریەکەیان نازناوێکیان بردووەتەوە، هەریەکە لە پاریس سانجێرمان، ئارسیناڵ و ئاتلێتیکۆ مەدریدیش هەرگیز ئەو نازناوەیان نەبردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ