ڤیدیۆ؛ زیاتر لە 100 هاندەر و 57 پۆلیس برینداربوون

15-03-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
جامی مەغریب
جامی مەغریب
نیشانەکردن خولی مەغریب
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە جامی مەغریبدا، شەڕ و ئاژاوەیەکی گەورە روویدا و یانەی جەیشی مەلیکی تاوەکو کۆتاییهاتنی وەرز بەبێ هاندەر یارییدەکات.
 
لە یاریی نێوان هەردوو یانەی جەیشی مەلیکی و مەغریب ئەلفاسی، لە قۆناخی 32ـی جامی تەختی پاشای ئەو وڵاتە، هەزاران هاندەری یانەی جەیشی مەلیکی رژانە نێو یاریگە و بەو هۆیەوە شەڕ و ئاژاوەیەکی گەورەیان نایەوە، راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانیش دەڵێن " بەشێکی هاندەران چەقو و بەردیان پێبووە و ژمارەیەکی زۆری ئەو هاندەرانە برینداربوون کە ژمارەیان لە 100 هاندەر زیاترە.
 
دوای ئەم شەڕ و ئاژاوەیە سزایەکی توندی یانەی جەیشی مەلیکی درا، یانەکە تاوەکو کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە لە هاندەرانی بێبەش دەبێت و لە هیچ یارییەکی دیکەدا لە نێو یاریگە و دەرەوەی یاریگەی خۆیشی هاندەران ناتوانن لە یارییەکانی یانەکەدا ئامادەببن.
 
جگە لەمەش یانەکە بەپێبژاردنی 12 هەزار دۆلار سزای دارایی بەسەردا سەپێندرا.
 
هەر بەهۆی ئەو شەڕ و ئاژاوەیەوە یانەی مەغریب ئەلفاسیش سزادرا و یانەکە بۆ دوو یاری لە هاندەرانی بێبەش دەکرێت.
 
دوای هاتنە ناوەوەی هاندەران ژمارەیەکی زۆری پۆلیس هەوڵیاندا شەڕ و ئاژاوەکە کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، بەو هۆیەوە 57 کەس لە هێزە ئەمنییەکانیش برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە