رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیارییداوە، پاداشتی ئاندرێ لونین، گۆڵپارێزی ئۆکراینیی یانەکەی بکات، بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە ماوەی رابردوودا پێشکێشیکردووە.
بەپێی هەواڵی میدیای ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید بڕیارییداوە گرێبەستی ئاندرێ لونین نوێبکاتەوە، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکە پێشکێشکرد بۆ پارێزگاریکردن لە گۆڵەکەی، لەکاتێکدا تیبۆ کۆرتوا پێکانی هەیە و کێپا ئاریزابالاگاش نەیتوانیووە ئاستێکی بەرز پێشکێشبکات.
لونین لە یاریی بەرامبەر لایپزیگ ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد، ماڵپەری رێلیڤۆی ئیسپانی دەڵێت "هەر دوای ئەو یارییە کارگێڕیی یانەی شاهانە بڕیارییداوە گرێبەستی گۆڵپارێزە ئۆکراینییەکە نوێبکاتەوە."
ئاندرێ گرێبەستی ئێستای لەگەڵ یانەی ریال مەدرید لە هاوینی 2025 کۆتاییدێت، کارگێریی یانەکە لە ماوەیەکی نزیکدا گرێبەستێکی نوێ پێشکێشی دەکات بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەبارەیەوە بدرێت.
ریال مەدرید مەبەستییەتی لە وەرزی نوێدا هەلێکی زیاتر بداتە لونین و بیکاتە رکابەرێکی بەهێزی کۆرتوا، جگە لەوەش ئەگەر گۆڵپارێزەکەی بیەوێت بڕوات بەدڵنیاییەوە نرخی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا بەرزدەبێتەوە.
هەوڵەکانی ریال مەدرید بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی لونین لەکاتێکدایە، کێپا نەبووەتە جێگەی متمانەی کارلۆ ئەنچێلۆتی و لەگەڵ کۆتاییهاتنی وادەی خواستنەکەی، ئەو گۆڵپارێزە دەگەڕێتەوە یانەی چێڵسی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ