ڤیدیۆ؛ رۆناڵدۆ قاچێکی خستە پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ

رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی نەسڕ لە یاریی چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی جامپیۆنزلیگی ئاسیادا رووبەڕووی یانەی فەیحا بووەوە و بە تاکە گۆڵی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لێیبردەوە.
 
دوای کۆمەڵێک هەوڵدان کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دوایین خولەکی نیوەی یەکەمدا نزیکبوو لە هەژاندنی تۆڕی بەرامبەر، بەڵام هەلەکەی لەدەستدا و گۆڵپارێزی فەیحا سەرکەوتوو بوو لە بێبەشکردنی دۆن لە گۆڵکردن.
 
لە نیوەی دووەمدا رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی سووربوون لەسەر تۆمارکردنی گۆڵێک و لە خولەکی 64 مارسێلۆ برۆزۆڤیچ تۆپێکی بۆ کریستیانۆ بەرزکردەوە، بەڵام دۆن ئەمجارەش بە سەرێکی لاواز تۆپەکەی خستە باوەشی گۆڵپارێزی فەیحا.
 
کریس نیگەرانی پێوەدیاربوو بۆ لەدەستدانی ئەم دەرفەتە، کە دەکرا باشتر مەمەڵەی لەگەڵدا بکات، بەڵام ئەو کوڕە نییە خۆی بەدەستەوە بدات و دە خولەک بەر لە کۆتایی یارییەکە پاسێکی جوانی لە برۆزۆڤیچ وەرگرت، گۆڵێکی جوانی بۆ نەسڕ تۆمارکرد و یاریگەی فەیحای پڕکرد لە دەنگی سووووو
 
ئەمە یەکەم گۆڵی کریستیانۆ بوو لە تەمەنی 39 ساڵیدا تۆماری بکات و چوارەم گۆڵی خۆی بوو لە چامپیۆنزلیگی ئاسیادا تۆماری بکات.
 
دۆن کریستیانۆ کە بووە پیاوی یارییەکە، لەگەڵ هاوڕێکانی بەدڵخۆشی یاریگەیان بەجێهێشت و چاوەڕێی یاریی گەڕانەوە دەبن بۆ گەیشتن بە پێشکۆتایی.