ئونای ئێمری: هەڵەی ناوبژیوان بوو ئێمە دۆڕاین

15-02-2018
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئێمری-فەرەنسا
A+ A-
رووداو-هەولێر

ئونای ئێمری راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان هۆکاری دۆڕانەکەیان بەرامبەر ریال بۆ ناوبژیوانی یارییەکە دەگەڕێنێتەوە.

راهێنەرەکەی یانەی پاریس سانجێرمان دوای یارییەکەیان بەرامبەر ریال مەدرید لە کۆنگرەی دوای یارییەکە گوتی" من ناوبژیوانێتی جیانلوکا رۆکیم هیچ پێباش نییە، لەم جۆرە یارییانەدا هەڵەی بچووک جیاوازی گەورە یاخود ئەنجامی گەورەی لێدەکەوێتەوە، ئەگەر ناوبژیوانێکی دیکە بوایە ئێمە بە سەرکەوتوویی یاریگەی ریال مەدریدمان جێدەهێشت".

ئێمری سەبارەت بە یاری گەڕانەوەش گوتی" بێگومان بە ئەنجامێکی خراپ یاریگەمان جێهێشت، بەڵام ئەگەر بەمشێوەیە یاری بکەین دەزانم ئەم گەڕە سەردەکەوین، بەڵام ئەگەر ناوبژیوان ئەو بڕیارانە بەو شێوە هەڵە بدات ئەوا ئیشی ئێمە زۆر قورس دەبێت".

شەوی رابردوو لە قۆناخی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یانەی ریال مەدرید میوانداری یانەی پاریس سانجێرمانی کرد و یارییەکەی بە 3 گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە