ڤیدیۆ؛ چیرۆکی ئەو کچە پاڵەوانەی بۆ ئازادی هەڵات

رووداو-هەولێر

کیمیا عەلیزادە یه‌كێكه‌ له‌ خانمه‌ وه‌رزشوانه‌ ناوداره‌كانی ئێران و پاڵه‌وانی یاریی تایكواندۆیه‌.

كیمیا له‌ ئۆڵمپیادی ریۆ له‌ به‌رازیل مه‌دالیای زیوی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام ئه‌و ئێستا له‌ ئێران رایكردووه‌.

عەلیزادە رایگەیاندووە، لە دەسەڵاتی وڵاتەکەی بێزارە و دەیەوێت بە ئازادی بژی و بە ئازادی یاریی بکات.

" یەکەمجار شەڕ لەگەل خۆم دەستپێدەکات، من خۆم دروستیدەکەم، من کچم بەتوانام، من بۆ ئازادی شەڕ دەکەم" قسەی کیمیایە.

کیمیا عەلیزادە، خانمە یاریزانی تایکواندۆی هەڵبژاردەی ئێرانە و یەکەم کچە یاریزانی تایکواندۆی ئێرانە کە میدالیایەک لە ئۆڵۆمپیاددا بەدەستبهێنێت.

چیرۆکەکەک ئەوە نییە، ئەو خانمە سەرەڕای ئەوەی یەکێکە لە وەرزشوانە دیارەکانی هەڵبژاردەکەی لە یاری تایکواندۆ، بەڵام ئەو لە دەسەڵات و وڵاتەکەی بێزارە و دەیەوێت بە ئازادی بژی و بە ئازادی یاریبکات.

کیمیا تەمەنی 21 ساڵە، یەکێکە لە باشترینەکان ئێران، ئەو لە ئۆڵۆمپیادی ریۆ دی جانیێرۆ میدالیایەکی زیوی بەدەستهێنا، ئێستا ئەو لە وڵاتەکەی هەڵاتووە و دواتریش بە تووندی رەخنە لە دەسەڵاتی ئێران دەگرێت.

ئەو خانمە فارسە هێندە ناسراوە بەجۆرێک لە ساڵی رابردوودا بە یەکێک لە 100 کاریگەرترین ئافرەتانی جیهان دەستنیشانکرا، بەڵام کیمیا ئەو کاریگەرییەی بەبێ ئازادی نەویست و ئێرانی بەجێهێشت.

وەرزشوانە بەنێوبانگەکەی جیهان دوای هەڵاتن و ئازادبوونی تەواوی، بەبێ سڵکردنەوە رەخنەی گرت و گوتی، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بەزۆر سه‌رپۆش به‌سه‌ر یاریزانه‌ ئافره‌ته‌كانانی وڵاته‌كه‌یاندا ده‌سه‌پێنن و مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپ له‌گه‌ڵ ژنان ده‌كه‌ن، هەروەها جیاوازی له‌نێوان ره‌گه‌زی نێر و مێدا ده‌كه‌ن، من یه‌كێكم له‌ ملیۆنه‌ها ئافره‌تی چه‌وساوه‌ی وڵاته‌كه‌م.