رووداو دیجیتاڵ
لە قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی بەهادار و کەم داهات دەبیندرێن، بەڵام کەم داهاتەکان دەیانەوێت لەم قۆناخەدا بۆ دەوڵەمەندەکان بیسەلمێنن کە تەنیا پارە نییە بڕیار لە ئەنجامی یارییەکان دەدات.
لە رووماڵی تایبەتی تۆڕی میدیایی رووداودا بۆ راکێشانی تیروپشکی قۆناخی 16ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، سامان وڵاتژێری لە رێگەی گرافیکەوە بەهای یانەکانی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای خستەڕوو.
لەنێو ئەو 16 یانەیەدا، هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و لیڤەرپوول بە یەک ملیار و 8 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی یەکەمی ریزبەندەکە دەبیندرێن، یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ لە پلەی سێیەم و بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمانیش پلەی چوارەم و پێنجەمیان گرتووە.
یانەی بۆرووسیا مۆنشنگلادباخ کە یەکەمجارە دەگاتە ئەم قۆناخە، لەنێو لیستەکەدا لە پلەی پێشکۆتاییە و 340 ملیۆن یۆرۆ بەهای پێکهاتەکەیەتی، یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالیش لە ریزبەندی کۆتاییە بە 255 ملیۆن یۆرۆ.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری نیۆنی سویسرا، تیروپشکی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا راکێشرا.
ئەنجامی تیروپشکەکە بەمشێوەیە بوو
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ