ڤیدیۆ؛ فلامینگۆ به‌ره‌و مۆندیال به‌ڕێكه‌وت

14-12-2019
ئیحسان تاهیر
فلامینگۆ لەنێو هاندەرانیدا
فلامینگۆ لەنێو هاندەرانیدا
نیشانەکردن فلامینگۆ مۆندیالی یانه‌كان
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

یانه‌ی فلامینگۆی به‌رازیلی، پاڵه‌وانی لیبرتادۆرێس له‌نێو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ریدا شاری ریۆدی جانیرۆی به‌ره‌و ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر جێهێشت بۆ به‌شداریكردن له‌ مۆندیالی یانه‌كان.

له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ریۆدی جانیرۆ زیاتر له‌ 3 هه‌زار هه‌واداری یانه‌كه‌، كه‌ زۆربه‌یان درێسی فلامینگۆیان له‌ه‌بردابوو، ئاماده‌بوون بۆ به‌ڕێكردنی یانه‌كه‌یان، كه‌ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ مێژووی خۆیدا به‌شداری له‌ مۆندیالی یانه‌كاندا ده‌كات.

پێشبینی ده‌كرێت یانه‌ به‌رازیلییه‌كه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ره‌ پۆرتوگالییه‌كه‌ی، خۆرخێ خیسۆس یه‌كه‌م یاری خۆی له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا به‌ باشترین پێكهاته‌وه‌ بكات.

رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، فلامینگۆ له‌ قۆناخی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا به‌رامبه‌ر براوه‌ی ته‌ره‌جی تونسی و هیلالی سعودی یاری ده‌كات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە