كه‌یوان یه‌كه‌مى بادمنتۆن بوو

14-12-2013
سه‌نگه‌ر ستار
نیشانەکردن بادمنتۆن
A+ A-


 یانەکانی کەیوان و ئاکرێ نازناوی پاڵەوانیەتی بادمنتۆنی یانەکانی کوردستانیان بردەوە. ئەم پاڵەوانیەتیە بە بەشداریی ١٥ یانە لە ناو هۆڵی داخراوی فەڕەنسۆ هەریری هەولێر بۆ ماوەی رۆژێک لە سەر ئاستی تازەپێگەیشتوان و بێچووە شێران بەرێوەچوو.

 دوای رکابەرییەکی بەهێزی هەشتا یاریزانی بەشدار لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوان، یانەی کەیوان پشکی شێری بردەوە، یانەکانی ئەکاد و گازی شیمال لە پلەکانی دووەم و سێیەم هاتن

 یانەی ئاکرێ پلەی یەکەمی یارییەکانی بێچووە شێرانی وەرگرت و یانەی کەیوان لە پلەی دووەم هات، پلەی سێیەمیش بووە بەشی یانەی گازی شیمال.

 مەبەست لە سازکردنی ئەم پاڵەوانیەتیە گرینگی دان بوو بە یاریزانانی تەمەن بچووک بوو، بۆ دروست کردنی تیپی بەهێز بۆ داهاتووی کوردستان.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە