فەرەنسا ئەستێرەیەکی نوێ بانگهێشت دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ
هەڵبژاردەی فەرەنسا، لە سەنتەری مەشقەکانی لە کلێرفۆنتێن، دەستی بە ئامادەکارییەکانی کرد بۆ یارییەکانی داهاتووی لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.
 
شاندی هەڵبژاردەی فەرەنسا، بە ئامادەیی ئەستێرەکانی و لەپێش هەمووانەوە کیلیان ئێمباپێ، بەیەکەوە کۆبوونەوە و لەژێر سەرپەرشتیی دیدێ دیشام، راهێنەری هەڵبژاردەکە ئامادەکارییەکانی بۆ دوو یاریی داهاتووی لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 دەستپێکرد.
 
فەرەنسا یاریی داهاتووی بەرامبەر هەڵبژاردەی جیبرالتارە لە رۆژی 18ـی ئەم مانگە، دوای ئەوە لە یارییەکی دیکەدا رۆژی 21ـی مانگدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی یۆنان دەبێتەوە.
 
لە ریزەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسا، زەهیر ئیمری، یاریزانی لاوی یانەی پاریس سانجێرمان، نوێترین یاریزانی بانگهێشتکراوی نێو پێکهاتەکەیە، دوای ئەوەی لەگەڵ یانەکە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، لە رکابەرییەکانی خولی فەرەنسا و چامپیۆنزلیگدا.
 
فەرەنسا خاوەنی دوو نازناوی یۆرۆیە، لە ساڵەکانی 1984 و 2000، سەرکەوتنی بۆ یۆرۆی 2024 یەکلابووەتەوە و چاوەڕواندەکرێت بۆ هەردوو یاریی داهاتوو، دیدێ گۆڕانکاری لە پێکهاتەکەیدا بکات.