هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی ئافرەتانی عێراق ١٧ گۆڵێ لە ٣ یاری لێکرا
رووداو دیجیتال
هەڵبژاردەی عیراقی کچانی خواری 17 ساڵ بەشدارییان کرد لە پالاوانیەتی جامی رۆژئاوای ئاسیا کە لە وڵاتی ئوردن بەڕێووەچوو بە بەشداری وڵاتانی ئوردن، لوبنان، سوریا و عیراق لە شاری زەرقای وڵاتی ئوردن لە بەرواری 9 ی 11 دەستی پێکرد شێوازی پاڵەوانیەتەکە لە یەک کۆمەڵ پێکهاتبوو، یاری کۆتایی لە نێوان یەکەم و دووەمی هەمان کۆمەڵە دەبێت کە بڕێارە سبەی لە نێوان ئوردن و سوریا بەڕێوەبچی.
عەباس فەرەج ی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکە لە لێدوانێک بۆ تۆڕی میدیایی روودار وتی ئەو هەڵبژاردە لە سەرەتای مانگی 10 دەست کرا بە کۆکردنەوەی یاریزانەکان، و تەنها ئامانج لە بەشداری کردن لەم پاڵەوانیەتە ئەوەیە کە ئەزموونی یاریزانەکان زیاد بکات و بتوانن لە پاڵەوانیاتی بەهێزتر لە ساڵانی داهاتوو بەشدار ببن،
عەباس فەرەج گوتی ڕاستە ئەنجامەکان بەدڵی هاندەران نەبوو بەڵام ئەنجامەکان چاوەڕوانکراوبوون بە تایبەت کە ئێمە لە بەرامبەر 3 لە بەهێزترین هەڵبژاردەکانی ئەم کیشوەرە یاریمان ئەنجامداوە،
هەروەها باسی ئەوەشی کرد کەوا کەم ئەزموونی یاریزانەکان و کەمی توانای جەستەییان هۆکار بوو بۆ ئەوەی کە لە گێمی دووەمی یاریەکان ئەنجامەکان بە شێوەیە بێت، وە هەروەها سەرەڕای ئەنجامەکان بەڵام ئاستی تیپەکە لە یارییەکان بەرێوەپێشچوونی بەخۆییەوە دەبینی، و ئەو هیوایی زۆری بەو یاریزانانە هەبوو و چاوەڕێی داهاتووی زۆر باشە.
لە کۆی سێ یاری 17 گۆڵ لە عێراق کرا، 4 لەگەڵ سوریا، 6 لەگەڵ ئەردەن و 7 گۆڵ لەگەل لوبنان لە هەڵبژاردەی عیراق کرا.
لە کۆی ئەم 22 یاریزانانەی کە بەشداربوون لە پاڵەوانیەتەکە 13 یارزانیان کورد بوون لە هەر 4 پارێزگاکەی کوردستانەوە پەیوەندیان بە هەڵبژاردەکەوە کردووە