پاڵاوتنەکان دەستپێدەکەنەوە و دۆن سەرکردایەتی پۆرتوگال دەکات

 
رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەسەرکردایەتیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئامادەکارییەکانی بۆ دوو یاریی داهاتووی لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024 دەستپێکرد.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە دەروونێکی ئارام و لەنێو کەش و هەوایەکی هاوڕێیانەدا لەگەڵ یاریزانانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەرکەوت و خۆی بۆ یارییەکانی داهاتووی پاڵاوتنەکان ئامادەدەکات.
 
پۆرتوگال و رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەکە لە پاڵاوتنەکاندا، بەباشترین شێوە دەرکەوتوون و دەیانەوێت درێژە بەو دەستپێکە باشەیان بدەن کە بەیەکەوە هەیانە، بەتایبەت کە هەڵبژاردەکە دوای ئەنجامدانی 8 یاری سەرجەم یارییەکانی بردووەتەوە و سەرکەوتنی بۆ یۆرۆی 2024 یەکلابووەتەوە.
 
یاریی داهاتووی پۆرتوگال بەرامبەر لیخنشتاین دەبێت کە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی یارییەکە ئەنجامدەدات، لە یاریی چووندا پۆرتوگال لە یاریگەی خۆی 4-0 سەرکەوتنی بەرامبەر ئەو هەڵبژاردەیە بەدەستهێناوە.
 
دوای ئەو یارییەش رۆژی یەکشەممە، پۆرتوگالییەکان میوانداریی هەڵبژاردەی سلۆڤاکیا دەکەن.
 
پۆرتوگال لە دوای ئەنجامدانی 8 یاری 32 گۆڵی تۆمارکردووە و تەنیا دوو گۆڵی لێکراوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دووەم گۆڵکاری پاڵاوتنەکانی مۆندیالە و تاوەکو ئێستا 9 گۆڵی تۆمارکردووە.