ڤیدیۆ؛ ئۆرۆگوای شکستێکی گەورەی بە کۆلۆمبیا گەیاند

14-11-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا
A+ A-

رووداو دیجیتال

هەڵبژاردی ئۆرۆگوای هاوسەنگی خۆی لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ مۆندیالی 2022ـی قەتەر بەدەستهێنایەوە، کاتێک لە دەرەوەی یاریگەی خۆی توانی هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا تووشی شکستێکی گەورە بکات.

ئۆرۆگوای کە لە گەڕی رابردوودا بە هەڵبژاردەی ئیکوادۆر دۆڕابوو، ئەمجارە بە سەرکردایەتی لویس سوارێز ئاستیکی بەرزی پێشکەشکرد و بە 3 گۆڵی بێبەرامبەر لە کۆلۆمبیای بردەوە.

ئۆرۆگوای نیوەی یەکەمی یارییەکەی بە گۆڵێک تەواوکرد، کە ئیدینسۆن کاڤانی لە خولەکی 5 تۆماریکرد.

لە نیوەی دووەمدا و لە خولەکی 54دا سوارێز بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ ئۆرۆگوای تۆمارکرد.

داروین نۆنێز هاتە نێو یاریگە و لە خولەکی 73دا گۆڵی سێیەم و بردنەوەی بەدەستهێنا و ئۆرۆگواییەکان بوونە خاوەنی 6 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندیی، هەرچی کۆلۆمبییەکانن 4 خاڵیان هەیە و بۆ پلەی حەوتەمی ریزبەندیی پاشەکشەیان کرد.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە