بۆکا جۆنیۆرز داوای تێڤێز دەکاتەوە

رووداو-هەولێر

یانەی بۆکا جۆنیۆرزی ئەرجەنتینی دەیەوێت کارلۆس تێڤێز بگەڕێنێتەوە یانەکەی.

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئەرجەنتین، کارلۆس تێڤێز لە چین دڵ خۆش نییە و دەیەوێت بگەرێتەوە بۆکا، سەرۆکی یانە ئەرجەنتینییەکەش خۆی لە هەوڵدایە تێڤێز جارێکی دیکە بگەڕێنێتەوە بۆکا جۆنیۆرز.

هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاو، دانیێل ئەنگلیکی سەرۆکی یانەی بوکا بەرەو چین بەڕێکەوتووە بۆ گفتووگۆکردن لەگەڵ یانەی شەنگاهایی بۆ  گواستنەوەی تێڤێز و دەیانەێت مانگی 1 ی سالی داهاتوو بگەڕێتەوە.


کارلۆس تێڤێزی 33 ساڵ لە یانەی بۆکا جۆنیۆرزەوە  لە 2016  چووە یانەی شەنگاهای شینوای چینی و لە کاتەوە تاوەکو ئێستا تەنیا 4 گۆڵی تۆمارکردووە.