خولی بالەی کچانی عێراق دەستیپێکرد

14-11-2014
رووداو وەرزشی
رووداو
رووداو
نیشانەکردن خولی بالەی کچانی یانە نایابەکانی عێراق
A+ A-

خولی بالەی کچانی یانە نایابەکانی عێراق لە هەولێر بە بردنەوەی یانەکانی برایەتی، قەرەقۆش و سەنحاریب دەستی پێکرد. 

یارییەکانی کۆمەڵەی هەرێمی کوردستانی خولەکە بە بەشداریی حەوت یانەیە و یارییەکانیشی بەشێوەی دوو کۆمەڵە لە ناو هۆڵی داخراوی ئەکاد بۆ ماوەی سێ رۆژ بەڕێوەدەچێت، دوای تەواوبوونی یارییەکانیش چوار یانە سەردەکەون بۆ قۆناخی کۆتایی لەگەڵ یانەکانی بەغدا و باشوور شەڕی بەدەست هێنانی نازناوەکە دەکەن. 

یەکەمین رکابەریی خولەکە لە نێوان کچانی یانەی برایەتی و کچانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بوو، کچانی برایەتی دوای پیشاندانی ئاستێکی بەرز توانیان یارییەکە بە ئەنجامی سێ گێمی خاوێن. 

هەر لە هەمان هۆڵدا یانەی قەرەقۆش و یانەی کۆیە بەیەک گەیشتن، کچانی قەرەقۆش لە وەرزیی ئەمساڵدا بەهۆی ئاوارەبوونیان و خراپی بارودۆخی سیاسی ناوچەکەیان ئامادەکارییان وەک پێویست نەبوو، بەڵام توانیان یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان تەواوبکەن بە ئەنجامی سێ گێمی بێ وەڵام. 

یاریی سێیەمیش یارییەکی پڕ ململانێ لە نێوان یانەی سەنحاریب بوو بەسەر یانەی ئەفرۆدێت، یانەی سەنحاریب بەپشت بەستن بە ئەزموونی کچە یاریزانانی توانی یارییەکە بباتەوە بە ئەنجامی سێ گێم بەرامبەر بە گێمێک. 

بەردەوام تیپەکانی کوردستان توانیوویانە نازناوی خولی بالەی کچانی عێراق ببەنەوە و نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق بکەن لە پاڵەوانیەتیەکانی ئاسیا و وڵاتانی عەرەب. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە