وێنە.. رووداوێکی چاوەڕواننەکراو لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یاریزانانی نەیجیریا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا، هەڵبژاردەی نەیجیریا بڕیارییدا بایکۆتی یارییەکەیان بەرامبەر لیبیا بکات و بەبێ یارییکردن لەو وڵاتە بگەڕێتەوە.
 
یاریزانانی هەڵبژاردەی نەیجیریا بۆ پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەفریقا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 چوونە لیبیا، بەڵام ماوەی 16 کاژێر یاریزانەکانی هەڵبژاردەکە لە فڕۆکەخانە مانەوە و بەمەش هەڵبژاردەکە بڕیاریدا ئەو یارییە نەکات.
 
یارییەکە بڕیاربوو سبەی کاژێر 22:00 لە بەنغازی بکرێت، فڕۆکەی هەڵبژاردەی نەیجیرا سەرەتا دەبووایە بچێتە بەنغازی، بەڵام پێش گەیشتنیان رێگەی فڕۆکەکە گۆڕدرا و چووە فڕۆکەخانەی عەبرەق کە نزیکەی 220 کیلۆمەتر لە بەنغازییەوە دوورە.
 
یاریزانانی هەڵبژاردەی نەیجیریا 16 کاژێر لە فڕۆکەخانە راگیران، بەشێکی یاریزانەکان لەنێو فڕۆکەخانە خەویان لێکەوتوو و ماندوویەتی بەتەواوی باڵی بەسەر بارودۆخی هەڵبژاردەکەدا کێشا، جگە لەوەش یاریزانەکان بەبێ خواردن و خواردنەوە لە فڕۆکەخانە مانەوە.

 
دوای ئەم رووداوانە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی نەیجیریا بڕیاریدا ئەو یارییە نەکات و شاندی هەڵبژاردەی وڵاتەکە گەڕایەوە نەیجیریا.
 
ویلیام ئیکۆنگ، کاپتنی هەڵبژاردەی نەیجیریا لەبارەی ئەو رووداوەوە گوتی "ئەوەی بەرامبەر ئێمە کرا شەڕێکی دەروونییە، داوا لە حکومەتی نەیجیریا دەکەین بێتە سەرهێڵ و من وەکو کاپتنی هەڵبژاردەکە رەتیدەکەمەوەئەو یارییە بکەین و پێویستە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقای باشوور بەدواداچوون بۆ رووداوەکە بکات."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە