ڤیدیۆ؛ لە شیکاگۆ گەورەترین ماراسۆنی جیهان بەڕێوەچوو

رووداو دیجیتاڵ

46ـەمین ماراسۆنی شیکاگۆ، یەکێک لە گەورەترین ماراسۆنەکانی جیهان بەڕێوەچوو. روس چێپنگێتیشی کینی ریکۆردێکی مێژوویی تۆمارکرد و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
 
لە ماراسۆنەکەدا 50 هەزار کەس بەشداربوون و کەشوهەوایەکی زۆر جیاواز و پڕ رکابەرییان پێشاندا.
 
دوای رکابەرییەکی زۆری بەشدارانی ماراسۆنەکە، روس بە دوو کاژێر و 9 خولەک و 56 چرکە پێش هەمووان گەیشتە خاڵی کۆتایی رکابەرییەکە و پلەی یەکەمی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە.
 
راکەرە کینییەکە تەمەنی 30 ساڵە و ریکۆردی پێشووی تیگیست ئاسیفای ئەسیوبیی شکاند کە لە 2023 لە بەرلین تۆماریکردبوو و بە دوو کاژێر و 21 خولەک و 53 چرکە گەیشتە خاڵی کۆتایی.
 
لەسەر ئاستی پیاوان، جۆن کۆرێر، هەر لە کینیا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی مەودای رکابەرییەکەی بە دوو کاژێر و دوو خولەک و 40 چرکە تەواوکرد.