ڤیدیۆ؛ فێدێرێر دەگەڕێتەوە نێو یاریگەکانی تێنس؟ خۆی وەڵامدەداتەوە

14-10-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Hector RETAMAL / AFP
Photo by Hector RETAMAL / AFP
نیشانەکردن رۆجێر فێدێرێر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

رۆجێر فێدرێر، یاریزانی پێشووی تێنس و ئەفسانەی سویسری، لە لێدوانێکی نوێدا، دووپاتیکردەوە کە دڵخۆشە بەو ژیانەی ئێستا و دوای وازهێنان لە تێنس بەسەردەبات، گوتیشی "کاتێک دەزانیت ئەژنۆت رێگەت پێنادات لەم ئاستەدا یاری بکەیت، عەقڵت رێگەت پێنادات بیر لەوە بکەیتەوە کە ئێستا دەتوانی لە یاریگادا بی".
 
ئەمە پوختەی قسەکانی رۆجێر فێدێرێرە:
 
هیچ پلانێکی تایبەتم نەبوو بۆ ئەوەی دوای وازهێنان چیدەکەم، چونکە هەمیشە هەوڵم دەدا بگەڕێمەوە و دواتر لەناکاو تێگەیشتم کە ئەمە کۆتاییە. پاشان باش بووم و تەواوبوو، ئێستا چی؟ پێموایە لە دوایین شەش مانگدا زیاتر لە جاران کۆنترۆڵی خشتەی کارەکانم دەکەم. بەیانییەکەی دوای وازهێنانم زۆر باش بووم. دەبێت وریا بم، لە یەککاتدا زۆر شت ناکەم، بەڕاستی دڵخۆشم کە لەگەڵ کەسانی دیکەدا سەرقاڵم، حەزم لە گەشتکردنە لەگەڵ خێزانەکەمدا. 
 
کاتێک دەزانیت ئەژنۆت رێگەت پێنادات لەم ئاستەدا یاری بکەیت، عەقڵت رێگەت پێنادات بیر لەوە بکەیتەوە کە ئێستا دەتوانی لە یاریگادا بی، بۆیە چێژ لە تێنس وەردەگرم بەو شێوەیەی کە هەیە و نزیکەی هەموو رۆژێک چاودێری ئەنجامەکان دەکەم، حەزم لێیە بزانم چی روودەدات. بیرم لەوە کردووەتەوە، کاتێکی خۆشم بەسەربرد. هاتوومەتە ئێرە بۆ شەنگەهای و هەست بە دڵخۆشییەکی راستەقینە دەکەم. لە هەر کوێ بم لەگەڵ لێشاوەکەدا دەڕۆم و حەزم لەوەیە، هیچ رۆژێک وەک ئەوەی دیکە نییە، ئەمەش شتێکی جوانە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە