هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاریزانێكی گرنگی له‌ ده‌ست دا


رووداو – هه‌ولێر


رۆژی دووشەممە عێراق و سعودیه‌ له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی دۆستانه‌ی سوپه‌ر كلاسیكۆ به‌یه‌كده‌گه‌ن و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاریزانێكی گرنگی به‌ هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ ده‌ست دا.

عێراق یاریی یه‌كه‌می به‌ چوار گۆڵی بێ وه‌لام به‌ ئه‌رجه‌نتین دۆڕاند و سعودیه‌ش به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌ به‌رازیل دۆڕا.

دوایاریی عیراق و سعودیه‌، یارییه‌كی دۆستانه‌ بوو له‌ به‌سره‌ كرا و عێراق به‌ چوار گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.

لە راهێنانەکانی دوێنێ ئێواره‌دا سعد عەبدولئەمیر ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی عێراق تووشی پێکان بوو، بەمهۆیەوە بۆ ماوەی 45 رۆژ لە یاریگه‌کان دادەبڕێت.