دە هەزار کەس بۆ نمایشی باسکە

رووداو - هەولێر


زیاتر لە 10 هەزار كەس لە بنكەی وەرزشی شەنگهای ئۆرینتال شەوی رابردوو كۆبوونەوە بۆ بینینی پرۆگرامێكی خۆش و سەرگەرمی، كە هەردوو تیپی لۆس ئانجلس كلیپەرز و چارلۆت هۆرێنتسی ئەمەریکا رێكیانخست، ئەمەش پێش بەڕێوەچوونی یاریی نێوان هەردوو تیپ لە شانگهای چیندا.

سێشەممە هاوكات یادی لەدایكبوونی راهێنەری لۆس ئانجلس كلیپەرز گلین ریڤەرز و هەروەها هێرشبەری تیپەكە پۆل پیێرس بوو.

هەردوو تیپ بۆ ماوەی 2 كاژێر و هەریەكەی بەجیا جوانترین هونەرەكانی یاریی باسكە و تەكنیكی جوانیان پێشكەش بە ئامادەبووان كرد و كاتێكی خۆش و پڕ دیمەنی جوانیان نمایشكرد.