رۆی كین وه‌ك سه‌ددامه
ئه‌لف ئینجی هالاند، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ى نه‌رویج و یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی، رۆی كینی كاپتنى پێشووی مانچسته‌ر یونایتد و هه‌ڵبژارده‌ی ئێرله‌ندا به سه‌رۆكی پێشووی عێراق، سه‌دام حوسێن ده‌چوێنێت و ده‌ڵێت "كین وه‌ك سه‌ددامه".
دواى ئه‌وه‌ى رۆی كین له به‌شی دووه‌مى ئه‌و كتێبه‌دا كه به‌مدواییه له‌سه‌ر ژیانى خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند له‌و پێكانه به‌ناوبانگه په‌شیمان نییه، كه ساڵی 2001 به هالاندی گه‌یاند و بووه هۆی وازهێنانی یه‌كجاره‌كى ئه‌و یاریزانه له یاری، هالاند زۆر له كین تووڕه‌بوو، تا ئه‌و رادده‌یه‌ى به سه‌ددامى دیكتاتۆرى له‌ناوچووی عێراق وه‌سفیكرد و له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلی به‌ریتانى، گوتى "رۆی كین به ئه‌نقه‌ست لێیدام و بۆ یه‌كجارى له تۆپی پێ دووریخستمه‌وه، كه‌چی ئێستاش ده‌ڵێت په‌شیمان نیم، ئه‌و چ جیاوازییه‌كى له‌گه‌ڵ سه‌ددام هه‌یه، به‌تایبه‌تیش كه ریشێكی وه‌ك ئه‌وى هێشتووه‌ته‌وه".
بێگومان مه‌به‌ستى هالاند له‌م لێكچوواندنه‌ى نێوان كین و سه‌ددام ئه‌وه‌یه كه سه‌ددامیش دواى ئه‌و هه‌موو تاوانه‌ى دژى مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامیدان، له دادگادا په‌شیمان بوونى خۆی رانه‌گه‌یاند.
ساڵى 2001 له یارییه‌كى نێوان مانچسته‌ر یونایتد و مانچسته‌ر سیتیدا، كین به ئه‌نقه‌ست له هالاندى دا‌و به‌و هۆیه‌وه ئه‌و یاریزانه نه‌رویجییه به یه‌كجارى وازى له یاریكردن هێنا، كه ئه‌وكات كین به را‌گرتن له 4 یارى و بڕه پاره‌یه‌كی زۆر سزادرا.