ژیانی ئەستێرەیەکی بەنێوبانگی سعودیە لە مەترسیدایە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن فەهد موەلد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەستێرەیەکی بەنێوبانگی تۆپی پێی سعودیە لە باڵەخانەیەکدا بەردەبێتەوە و ژیانی لە مەترسیدایە.
 
رۆژی پێنجشەممە لە دوبەی، فەهد موەلد، ئەستێرەی بەنێوبانگی سعودیە و یانەی شەباب لە نهۆمی دووەمی شوقەکەی بەربووەتەوە و بەو هۆیەوە دۆخی تەندروستیی تێکچووە و ژیانی لە مەترسیدایە.
 
بەر لە رووداوەکە بە سێ کاژێر چەند هاوڕێیەکی فەهد چوونەتە لای ئەو یاریزانە و کۆبوونەوەیەکی دۆستانەیان هەبووە، کاتێک رووداوەکە روویداوە کارگۆزارێک لە کاتی پاککردنەوەی شوێنێکی نزیک باڵەخانەکە ئەو یاریزانە سعودیەی بینیووە و راستەوخۆ هاوکارییکردووە بۆ ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە.
 
یاریزانەکە داوای پشووی لە یانەکەی کردووە و بە مەبەستی کاتبەسەربردن چووەتە دوبەی، رووداوەکە لە نێوان کاژێر 9 بۆ 10ـی بەیانی روویداوە.
 
یانەی شەباب لەبارەی ئەو رووداوەوە دەڵێت "لە ئەنجامی بەربوونەوەدا فەهد موەلد تووشی پێکانێکی قورس بووە"، چەند سەرچاوەیەکی رۆژنامەڤانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن یاریزانەکە چەند شوێنێکی جیاوازی جەستەی شکاوە و تاوەکو ئێستاش لەژێر چاودێری چڕدایە.
 
فەهد موەلد، یەکێکە لە بەنێوبانگترین ئەستێرەکانی تۆپی پێ لەسەر ئاستی سعودیە و ئاسیا، ئێستا تەمەنی 30 ساڵە، لە 2011 تاوەکو 2022 یاریزانی یانەی ئیتیحاد بووە و لە دوای ئەوەوە پەیوەندیی بە یانەی شەبابەوە کردووە.
 
لەسەر ئاستی هەڵبژاردەی سعودیە، یاریزانەکە لە 2012ـەوە لە تیپی یەکەم یاری دەکات و 78 یاریی بەدرێسی هەڵبژاردەکەوە ئەنجامداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە