ڤیدیۆ؛ دۆرتموند پێشەنگی بوندێسلیگای لە هایدنهایم وەرگرت
رووداو دیجیتاڵ
هیواکانی هایدنهایم بۆ مانەوە لە پێشەنگی ریزبەندیی بوندێسلیگا توانەوە، دوای ئەوەی لە یەکەم یاریی گەڕی سێیەمی خولەکەدا، بە ئەنجامی 4-2 بە بۆرووسیا دۆرتمۆند دۆڕا.
لە خولەکی 12 دۆرتمۆند لە رێگەی دۆنیایل مالینەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دواتر کەریم ئادیمی گۆڵی دووەمی لە خولەکی 17 تۆمارکرد.
لە خولەکی 39 هایدنهایم بە گۆڵێک کە مارڤین بێرێنگێر تۆماریکرد، جیاوازییەکەی کەمکردەوە.
دوای دوو خولەک دۆرتموند جارێکی دیکە لە رێگەی ئادیمییەوە جیاوازی دوو گۆڵی گەڕاندەوە.
لە خولەکی 74 ماکسیمیلیان برۆنیگ بە لێدانی سزا گۆڵی دووەمی بۆ هایدنهایم تۆمارکرد.
لە خولەکی سێیەمی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، ئیمری جان گۆڵی چوارەمی بۆ دۆرتموند بە لێدانی سزا تۆمارکرد و کۆتایی بەهیواکانی هایدنهایم هێنا.
بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ، بۆروسیا دۆرتموند بووە خاوەنی 7 خاڵ و پلەی یەکەمی خولی ئەڵمانیای بەدەستهێنا. هایدنهایمیش بە 6 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە.