ڤیدیۆ؛ رۆناڵدۆ رێزی لێگیرا، بەڵام نەیبردەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نەسڕ 1-1 ئەهلی
نەسڕ 1-1 ئەهلی
نیشانەکردن یانەی نەسڕ کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی نەسڕ لە گەڕی سێیەمی خولی رۆشنی سعودیدا، جارێکی دیکە نەیتوانی بباتەوە و دوو خاڵی دیکەی لەدەستدا.
 
نەسڕ لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری یانەی ئەهلی کرد و بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵیدا یەکسانبوو.
 
لەو یارییەدا کە یانەی نەسڕ و هاندەرانی رێزیان لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ گرت، بەبۆنەی گەیشتن بە 900 گۆڵ، تیپی خاوەن یاریگە نەیتوانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.
 
دوای ئەوەی نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، لەنیوەی دووەمدا کیسێ لە دوای تێپەڕبوونی 12 خولەک بە لێدانێکی بەهێز تۆڕی نەسڕی هەژاند.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێکانی سەرەڕای ئەوەی لە یارییەکەدا بە ئاستێکی باش دەرنەکەوتن، بەڵام خۆیان بەدەستەوە نەدا تاوەکو لە خولەکی 9ـی زیادکراودا گۆڵی یەکسانبوونیان تۆمارکرد، دوای ئەوەی بەسام حرێجی یاریزانی ئەهلی بەهەڵە لە گۆڵی خۆیان کرد.
 
بەم ئەنجامە تیپەکەی لویس کاسترۆی راهێنەر بە کۆکردنەوەی پێنچ خاڵ لە سێ یارییدا پلەی شەشەمی ریزبەندیی خولەکەی گرتووە. لە کاتێکدا ئەهلی چوار خاڵی هەیە و پلەی نۆیەمی ریزبەندی گرتووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە