رووداو دیجیتاڵ
سێپ کاس، پایسکیلسواری ئەمریکی، پارێزگاری لە درێسی سووری تایبەت بە پێشەنگی ریزبەندیی گشتیی گەشتی ئیسپانیا کرد، سەرەڕای ئەوەی لە قۆناخی 17ـدا پلەی سێیەمی بەدەستهێنا.
هەردوو هاوڕێکەی کاس لە تیپی جامبۆ-ڤیزما جۆناس، هەریەک لە پریمۆز رۆگلیک و یوناس ڤینگیگارد پلەی یەکەم و دووەمی ئەم قۆناخەیان بەدەستهێنا.
رۆگلیک پلەی یەکەمی قۆناخەکەی بەدەستهێنا دوای ئەوەی لە کۆتاییەکانی پێشبڕکێیەکەدا توانی پێش ڤینگیگارد و کاس بکەوێت.
ماوەی ئەم قۆناخە 124.5 کیلۆمەتر بوو، کە لە کەشێکی تەم و مژاویدا لە لوتکەچیای ئاڵتۆ دی لانگلێرۆ کۆتایی هات.
گەشتی ئیسپانیا سێ هەفتە دەخایەنێت و رۆژی یەکشەممە لە مەدرید کۆتایی دێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ