رووداو وردەکارییەکانی دانانی سیستمی ڤار لە هەولێر ئاشکرا دەکات

14-09-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یاریگەی فرانسۆ هەریری
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندازیارانی تایبەت بە دانانی سیستمی ڤار گەیشتنە شاری هەولێر و ئەمڕۆ، سیستمەکە بۆ یەکەمجار لە مێژووی تۆپی پێی عێراقدا لە یاریگەی فرانسۆ هەریری دادەنرێت.
 
ئەو لیژنەیەی بۆ دانانی سیستمی ڤار هاتوونەتە هەولێر لە 8 کەس پێکدێت، کە لە پۆرتوگال، سوریا و عێراق پێکهاتوون و کارکردن بۆ دانانی سیستمەکە بۆ ئامادەکردنی یاریگەی فرانسۆ هەریری، بۆ میواندارییکردنی یارییەکانی یانەی قوە جەوییە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دەستیپێکردوو.
 
ئێدوارد سۆزا، ئەندازیارێکی پۆرتوگالییە و سەرپەرشتی کارپێکردنی گرافیک ئۆپەرەیتەری تایبەت بە سیستمی ڤار دەکات و بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت " هاوکاری سیستمی ڤارم کرد و من کارپێکاری گرافیک ئۆپەرەیتەرم."
 
ئەو ئەندازیارە دەڵێت "من لێرەم بە جیهان بڵێم بڕیارەکەی ڤار چی بووە؟ کاتێک لەماڵەوە تەماشای یارییەکە دەکەیت، زانیارییەکان لە تەلەڤزیۆنەکەوە وەردەگریت، هاوکارەکانی دیکەشم هەن، کە کار لەسەر ئامێرەکان دەکەن."
 
لەبارەی هاتنی بۆ باشووری کوردستان سۆزا دەڵێت "ئەمە یەکەمجارمە سەردانی ئێرە دەکەم و بەباشی پیشوازیم لێکرا و خەڵکەکە زۆر باشن و و خۆشحاڵم لێرە کاردەکەم."
 
وەلید زەیدی، سکرتێری یانەی قوە جەوییە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "چەند رۆژێکە کار لە یاریگەی فرانسۆ هەریریدا دەکەین، چونکە هەمووان دەزانن کە داواکارییەکانی یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا زۆر و وردە و پێویستیی بە کارکردنی گەورە هەیە و هەموو تواناکانمان بۆ ئامادەکردنی یاریگەکە و پێموایە یاریگەکە ئامادەدەبێت و دەتوانێت 20 هەزار هاندەر لە خۆی بگرێت."


سکرتێری پاڵەوانی جامی عێراق زیاتر گوتی "دانانی سیستمی ڤار مێژووییەکی گەورە تۆماردەکات کە یەکەمجارە لە عێراق لە یارییەکانی یانەی جەوییە لە یاریگەی فرانسۆ هەریری کاری پێدەکرێت و وەک هەمیشە قوە جەوییە بووە دەستپێشخەر و پێشەنگ."
 
پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند، ئامادەکارییەکانی یاریگەی فرانسۆ هەریری لەلایەن یانەی قوە جەوییەوە بە وردی کاریان لەسەر دەکرێت و تاوەکو ئێستا یانەکە نزیکەی 100 ملیۆن دیناری بۆ ئامادەکردنی یاریگەکە خەرجکردووە.
 

 

یارییەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستپێدەکەن، یانەی قوە جەوییەی عێراقی یارییەکانی لە شاری هەولێر لە یاریگەی فرانسۆ هەریری ئەنجامدەدات، یەکەم یاریی لە رۆژی 18ـی ئەم مانگە بەرامبەر یانەی سپاهان ئەسفەهانی ئێرانی دەبێت.
 

پێشتر بێستوون ئەکرەم، رێکخەری گشتیی یارییەکانی قوە جەوییە لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو سیستمەی لە هەولێر دادەنرێت، سیستمی مینی ڤارە و تێچووی دانانی سیستمەکە دەگاتە نزیکەی نیو ملیۆن دۆلار و خەرجییەکانی دەکەوێتە سەر کارگێڕیی یانەی قوە جەوییە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).