چامپیۆنزلیگی ئاسیا بە چوار یاریی بەهێز دەستپێدەکاتەوە

14-09-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن شورتە
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

رکابەرییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، دوای چەند مانگێک دواخستن بەهۆی کۆرۆناوە دەستپێدەکەنەوە و یانەی شورتەی عێراقی بەرامبەر ئەهلی سعودی یارییدەکات.

یارییەکانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە قەتەر تەواودەکرێن و یارییەکانی بە یەک یاریی بەڕێوەدەچن، ئەمڕۆ لە رکابەرییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکاندا و لە کۆمەڵەی یەکەمدا، یانەی شورتەی عێراقی بەرامبەر یانەی ئەهلی سعودی یارییدەکات، یارییەکە کاژێر 18:00 لەسەر یاریگەی خەلیفەی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.

شورتە بەر لەم یارییە خاوەنی تەنیا یەک خاڵە و ئەهلی بە 4 خاڵ، پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرتووە، بۆیە یانە عێراقییەکە چاوی لە بردنەوەی سێ خاڵە بۆ ئەوەی لە رکابەرییەکە دوورنەکەوێتەوە.

لە یارییەکی دیکەی هەمان کۆمەڵەدا و لە کاژێر 21:00 یانەی وەحدەی ئیماراتی بەرامبەر ئیستقلال تارانی ئێرانی یارییدەکات، کە ئەم یارییەش هەر لە یاریگەی خەلیفە دەکرێت.

لە کۆمەڵەی دووەمدا و لە یارییەکی بەهێزدا، کاژێر 21:00 یانەی هیلالی سعودی و پاڵەوانی وەشانی رابردوو، بەرامبەر باختاکۆری ئوزباکستانی یارییدەکات، کاژێر 18:00 یانەی شەباب ئەهلی دوبەی ئیماراتی، رووبەڕووی یانەی شاهر خودرۆی ئێرانی دەبێتەوە، کە ئەم یارییەش هەر لە کۆمەڵەی دووەم بەڕێوەدەچێت.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە