نەیمار: پەشیمانم کە دەم و چاوی ئەو بێ عەقلەم نەشکاند


رووداو دیجیتاڵ

نەیمار داسیلڤا، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی نیگەرانی خۆی بەرامبەر ئەو رووداوانە پێشاندا کە لە یارییەکەیاندا بەرامبەر مارسیلیا روویدا و پەشیمانی خۆی لە شتێک راگەیاند.

نەیمار لە دوای یارییەکە، دۆڕانیان بە گۆڵێکی بێبەرامبەر و کرانە دەرەوەی لە یارییەکەدا لە تویتێکدا نووسیوویەتی، لەوە پەشیمانم کە دەم و چاوی ئەم بێ عەقڵەم نەشکاندووە، کە مەبەست لێی ئەلڤارۆ گۆنزالێس، بەرگریکاری یانەی مارسیلیایە، کە شەڕ لەنێوان ئەو و نەیماردا روویدا.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لە تویتێکی دیکەدا دەڵێت، باشە ڤار دەریخست کە من دوژمنکارانە هەڵسوکەوتم کردووە، ئەوە ئاسانە، ئەی چۆن وێنەی ئەو رەگەزپەرستەم بۆ دێنێت کە پێیگوتم "مەیموونی کوڕی.........."، ئێ منتان سزادا، ئەی ئەو؟

لە دوایین ساتەکانی یارییەکەدا، شەڕ و ئاژاوەیەکی گەورە لەنێوان یاریزانانی پاریس سانجێرمان و مارسیلیادا روویدا، بەو هۆیەوە نەیمار و دوو یاریزانی دیکەی پاریس و دوو یاریزانی مارسیلیا کرانە دەرەوە، بەڵام ناوبژیوان ئەلڤارۆ گۆنزالێسی نەکردەوە، ئەمەش نەیماری زیاتر توڕەکردووە.

دوای یارییەکە ئاندرێ ڤیلاش بواش، راهێنەری مارسیلیا رەتیکردەوە یاریزانەکەی ئەوەی بە نەیمار گوتبێت.

راپۆرتی یارییەکە و شەڕ و ئاژاوەی نێوان یاریزانانی هەردوو یانە ببینن