ڤیدیۆ؛ کرانە دەرەوەی نەیمار و چیرۆکی کلاسیکۆیەکی جیاواز

14-09-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
كلاسیکۆی فەرەنسا
كلاسیکۆی فەرەنسا
نیشانەکردن پاریس مارسیلیا نەیمار
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

هێرشێکی مەترسیدار کە نزیکبوو ببێتە گۆڵ و مانداندا رێگریی لێکرد، بووە سەرەتای کلاسیکۆیەکی جیاواز لە مێژووی تۆپی پێی فەرەنسادا.

پاریس یاریی رابردووی دۆڕاندووە و لەم یارییەدا لە یاریگەی خۆیدا دەیەوێت بیباتەوە، ئەمجارە نەیمار خۆی تاقیکردەوە، بەڵام سوودی نەبوو.

تۆپێکی جێگیر لەلایەن دیمیتری پایێ جێبەجێکرا، فلۆریان توفان گۆڵێکی لە یەکەم هێرشی راستەقینەدا بۆ مارسیلیا تۆمارکرد و یانەکەی پێشخست، کە دوایین 4 گۆڵی یانەکەی دوانیان لەلایەن ئەو یاریزانەوە تۆمارکراون.

گێمی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی میوانەکان کۆتاییهات، وەک یاریی رابردوو توخێل بەدوای چارەسەردا دەگەڕێت.

لەگەڵ دەستپێکردنی گێمی دووەم، نەیمار سەرکردایەتی هێرشێکی مەترسیداری یانەی پاریس سانجێرمانی کرد، بەڵام ستیڤ مانداندا ئەمجارەش لێهاتوویانە لەبەردەم هاوڕێکانی نەی راوەستا و گۆڵەکەی بە خاوێنی هێشتەوە.

دوای هێرشەکە، نەیمار لێدانێکی بەهێزی ئاراستەی گۆڵ کرد، لێ کاپتنەکەی مارسیلیا وەک پاڵەوان رێگە بە تۆمارکردنی گۆڵ نادات.

لە کۆتایی یارییەکەدا رووداوی چاوەڕواننەکراو بینران، داریۆ بێنێدێتۆ و پارادیس، کە هەردووکیان ئەرجەنتینین بووە شەڕیان، شەڕەکە گەورەتر بوو، بەو هۆیەوە ناوبژیوان باڵادەستی خۆی بەسەر هەموواندا سەپاند، پێنج کارتی سووری بەرووی یاریزاناندا بەرزکردەوە، کە سێیان بۆ پاریس بوو یەکێک لەوان نەیمار داسیلڤابوو.

هەر دوای یارییەکەش یاریزانەکان باوەشیان بەیەکدا کرد، مارسیلیا دوای 9 ساڵ بۆ یەکەمجار لە پاریس سانجێرمانی بردەوە.

ئامارەکانی دوای یارییەکە

پاریس یەکەمجارە لە دوای 1979-1978 دوو یاریی لەسەریەک بدۆڕێنێت و گۆڵ نەکات

مارسیلیا دوای 16 یاریی بەبێ بردنەوە و 9 ساڵ، یەکەمجارە لە پاریس دەباتەوە

لە یارییەکەدا 17 کارت بەرزکرانەوە، ژمارەی پێوانەییە لە سەتەی 21ـدا

12 کارتی زەرد و 5 کارتی سوور بەرووی یاریزاناندا بەرزکرانەوە

فلۆریان توفان، لە دوایین 4 گۆڵی مارسیلیا 2 گۆڵ و 2 ئاسیستی هەبووە

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە