ناسر خلێفی سەبارەت بە گواستنەوەی نەیمار قسە دەکات

رووداو-هەولێر

ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی توورەیی خۆی بەرامبەر یانەی ریال مەدرید دەردەبڕێت.

خلێفی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەڤانانی فەرەنسا گوتوویەتی" زۆر بە هەڵسوکەوتی یانەی ریال مەدرید تێکچووین و لەگەڵییان گفتوگۆمان کرد، هیچ دادپەروەری نییە یانەکانی دیکە بێ ئاگاداری ئێمە قسە لەگەڵ یاریزانەکانمان بکەن، پێرێزم خۆشدەوێت رێزی دەگرم، بەڵام جوان نییە لە پشت منەوە کار بۆ گواستنەوەی یاریزانم دەکەن".

سەرۆکەکەی یانە فەرەنسییەکە زیاتر دەڵێت" ئەگەر دەیانەوێت یاریزانێک بگوازنەوە با بێن لەگەڵ ئێمە گفتوگۆ بکەن، نەک تەنیا ریال مەدرید بەڵکو هەموو یانەکانی دیکەش دەبێت وا بکەن".

ئەم قسانەی ناسر خلێفی لە کاتێکدایە کە یانەی ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی نەیمار داسێلڤا دەدەن و دەیانەوێت بە هەر جۆرێک بێت بیگوازنەوە ریزی یانەکەی خۆیان.