تۆماس مولەر دەبووە گرانترینی جیهان

14-09-2015
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن تۆماس مولەر
A+ A-

رووداو - هەولێر

تۆماس مولەر یاریزانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لە گواستنەوەی هاوینەدا نزیکبوو ببێتە گرانبەهاترین یاریزانی جیهان بەڵام بایرن رازینەبوو.

رۆژنامەی کیکەری ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، یانەی مانچێستەر یونایتد دەستەوارەیەکی گەورە و خەیاڵیی بە بڕی 88.1 ملیۆن پاوەند کە دەکاتە 120 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانە 26 ساڵییەکە پێشکەشی بایرن کرد.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، مانچێستەر یونایتد دەستەوارەیەکی بە مووچەی 175 هەزار یۆرۆی لە هەفتەیەکدا پێشکەشی یانە ئەڵمانییەکە کرد بۆ ئەوەی یاریزانەکە تاوەکو 2020 بباتە ریزەکانی بەڵام بایرن دەستەوارەیەکەی رەتکردەوە.

کیکەر ئەوەشی راگەیاندووە، بەرپرسانی یانە باڤارییەکە نایانەوێت دەستبەرداری تۆماس مولەر ببن و گرنگییەکی زۆر بە یاریزانەکە دەدەن بۆ ئەوەی یارمەتی یانەکە بدات لە بردنەوەی نازناوەکان.

کارل هاینز رۆمینگەی سەرۆکی یانەی بایرن میونشنیش رایگەیاندووە، مولەر وەک کارل فالنتین و فرانز پیکنپاوەر چێژمان پێدەبەخشێت و ئەوانمان بیردەخاتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە