ڤیدیۆ؛ ئینتەرمەیامی بەبێ مێسی کرایە دەرەوە

18 کاژێر له‌مه‌وپێش
دیاری حەسەن
ئینتەر میامی
ئینتەر میامی
نیشانەکردن ئینتەر میامی جامی خولەکان
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئینتەرمەیامی بەبێ بەشداریکردنی لیۆنێل مێسی، بە کۆڵۆمبوس کرو دۆڕا و ماڵئاوایی لە جامی خولەکان کرد.
 
یانەکەی مێسی دوای دۆڕانی بەرامبەر یانەی کۆڵۆمبوس کرو، لە قۆناخی 16ەوە ماڵئاوایی لە جامی خولەکان کرد. 
 
یانەی ئینتەرمەیامی، بەشێوەیەکی بەهێز یارییەکەی دەستپێکرد و توانی لە خولەکی 10 گۆڵی یەکەم لە رێگەی ماتیس رۆخاسەوە تۆماربکات، دوای چەند خولەکێک لە دەستپێکی گێمی دووەم دیاگۆ گۆمێز، گۆڵی دووەمی بۆ ئینتەرمeیامی تۆمارکرد.
 
بەڵام یانەی کۆڵۆبوس کرو  لە نیوەی دووەمدا توانی ریزەکانی خۆی رێکبخاتەوە و بگەڕێتەوە کەشوهەوای یارییەکە و لە خولەکی 67دا توانی گۆڵی یەکەم لە رێگەی کریستیان رامیرێزەوە تۆماربکات.
 
دوای دوو خولەک، دیاگۆ رۆسی گۆڵی یەکسانبوونی بۆ ئەو یانەیە تۆمارکرد.
 
دواتر لە خولەکی 80ـدا هەمان یاریزان توانی گۆڵی سەرکەوتن بۆ کۆڵۆمبوس کرو تۆماربکات.
 
بەم ئەنجامە یانەی کۆڵۆمبوس کرو گەیشتە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی خولەکان و یانەی ئینتەرمەیامی لە قۆناخی 16ـەوە ماڵئاوایی لە جامەکە کرد
 
یانەی ئینتەرمەیامی، پاڵەوانی وەرزی رابردووی جامی خولەکانە، کاتێک توانی بە سەرکردایەتی لیۆنێل مێسی، سەربکەوێت بەسەر یانەی ناشڤیڵ لە یاریی کۆتاییدا و جامەکە بەرزبکاتەوە.
 
لیۆنێل مێسی، لەبەر پێکانەکەی نەیتوانی لە یارییەکەی ئەمڕۆدا ئامادە بێت، هەربۆیە ئەوە کاریگەرییەکی نەرێنی هەبوو لەسەر ئاستی یانە ئەمریکییەکە.
 
جامی خولەکان، جامێکی ساڵانایە و تایبەتە بە یانەکانی وڵاتانی مەکسیک، کەنەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە