ڤیدیۆ؛ ڤۆلفسبۆرگ بە نیو دەرزەن گۆڵ بردییەوە

رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ڤۆلفسبۆرگ لە گەڕی یەکەمی جامی ئەڵمانیادا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و بە نیو دەرزەن گۆڵ بردییەوە.
 
ڤۆلفسبۆرگ بووە میوانی یانەی ماکابی بەرلین و بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێبەرامبەر لێیبردەوە.
 
لوکاس نمیشا تەنیا 8 خولەکی پێویست بوو بۆ ئەوەی گۆڵی پێشکەوتن بۆ یانەی میوان تۆمار بکات
 
جۆناس وید دوای تەنیا خولەکێک سوودی لە هەڵەیەکی گۆڵپارێزی ماکابی بەرلین وەرگرت و گۆڵی دووەمی بۆ ڤۆلفسبۆرگ تۆمارکرد، کە نیوەی یەکەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ڤۆلفسبۆرگ تەواو بوو.
 
لە نیوەی دووەمدا یانەی میوان 4 گۆڵی دیکەی تۆمارکرد، لە رێگەی تياگۆ تۆماس دوو گۆڵ و یانیک گیرهاردت و ریدل باکۆیەوە یەکەو گۆڵێک.