ڤیدیۆ؛ کۆپێکی میدالیای سێیەمی لە پاڵەوانێتی پایسکیلسواریی جیهان بەدەستهێنا

رووداو دیجیتاڵ

لۆتێ کۆپێکی، خانمە پایسکیلسواری بەلجیکی، سێیەم میدالیای زێڕی لە پاڵەوانێتی پایسیکلسواریی جیهانی 2023ـی بەدەستهێنا، کە لە شاری گلاسکۆی سکۆتلەندا بەڕێوەدەچێت.

دوای بردنەوەی لە پێشبڕکێکانی خاڵ و رێڕەوی یارییەکە کە 11 رۆژی خایاند، خانمە بەلجیکییەکە لە پێشبڕکێی رێگاکانیشدا پلەی یەکەم و میدالیای زێڕی بەدەستهێنا.

کۆپێکی بە شایستەیی و بە ئاسانی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، تا ئەو راددەیەی هێندە لە پێش هەردوو رکابەرەکەی، دیمی فۆلینگ و سێسیلی لودویگەوە بوو کە کاتێکی باشی هەبوو بۆ ئاهەنگگێڕان لە کاتی بەزاندنی هێڵی کۆتاییدا.

ڤۆڵبێرینگ بە میدالیای زیو رازی بوو، لودویگیش میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.