کۆتینیۆ لە بارسێلۆنا ناڕوات

14-08-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو دیجیتال 

فیلیپ کۆتینیۆ، ئەستێرەی بەرازیلی و یاریزانی ئێستای یانەی بایرن میونشن کە بنەڕەتدا یاریزانی بارسێلۆنایە، بڕیاریداوە نەچێتە هیچ یانەیەک و ئەم وەرزە لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە.

کیا جووراپچان، بەڕێوبەری کارەکانی فیلیپ کۆتینیۆی بەرازیلی بە میدیاکانی راگەیاند: فیلیپ کۆتینیۆ حەزدەکات بچێتە پرێمەرلیگ، بەڵام بەهۆی کێشەکانی ئەم دوواییەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ یانەکانی دروستکردووە و قەیرانی دارایی لە یانەکانی داوە، زەحمەتە ئەو گرێبەستە رووبدات.

کیا زیاتر باسیشی لەوەکرد کە کۆتینیۆ یاریزانێکی گەورەیە و خاوەنی ژمارەی گەورەیە، ئەوان بڕیاریانداوە تا کۆتاییهاتنی چامپیۆنزلیگ هیچ بڕیارێک نەدەن، دواتر لەگەل بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا دادەنیشن و قسە لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە دەکەن، بە رێژەیەکی زۆریش ئەگەر هەیە ئەم وەرزە فیلیپ لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە تاوەکو ساڵی داهاتوو بزانن یانەیەکی دیکەی بۆ دەدۆزنەوە.

ئارسیناڵ یەکێک بوو لەو یانانەی پرێمەرلیگ کە فلیپ کۆتینیۆ زۆر حەزی دەکرد بچێتە ئەوێ، ئەوانیش هەوڵی گواستنەوەیاندا، بەڵام بەهۆی زۆریی تێچووی گواستنەوەی ئەو یاریزانەوە مامەڵەکەیان نەکرد، ئەوەبوو ئەمڕۆ بەفەرمی گواستنەوەی ویلیان داسیلڤای هاونیشتیمانی کۆتینیۆیان گواستەوە کە لە هەمان شوێنی ئەو یاریدەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە