ئینتەرمیلان بۆ تۆنی کرووس هاتە سەرهێڵ

14-08-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو - دیجیتال 

یانەی ئینتەرمیلان بۆ گواستنەوەی تۆنی کرووسی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدرید هاتە سەرهێڵ و داوای ئەو ئەستێرە ئەڵمانییە دەکات.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەکانی ئیسپانیا و بەشێك لە رۆژنامەکانی ئیتالیا، یانەی ئینتەرمیلان بیرۆکەی گواستنەوەی تۆنی کرووسی لەلا دروستبووە و دەیەوێ لەم هاوینەدا ئەو یاریزانە ئەڵمانییە بگوازێتەوە.

کرووس ئێستا تەمەنی 30 ساڵانە و ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید تەواودەبێت، بۆیە یانە مەدریدییەکە تاوەکو شوێنگرەوەی بۆ نەدۆزێتەوە وابەئاسانی دەستبەرداری نابێت.

سەرچاوەکانی ئیسپانیا دەڵێن، زیدان بۆیە ئۆدیگاری گەڕاندووەتەوە، دەیەوێ دەستبەداری کرووس ببێت، چونکە ئەو یاریزانە تەمەنی زۆر بووە و مووچەکەشی زۆرە، ئەگەر یانەی ئینتەرمیلان 30 ملیۆن یۆرۆ بە کرووس بدەن، ئەوا یانەی ریال مەدرید رازین و لەم دۆخە داراییە خراپەی ئێستادا سوودی زۆری لێوەردەگرن.

کرووس لە ساڵی 2014 لە بەرامبەر 25 ملیۆن یۆرۆدا یانەی بایرن میونشنی بۆ یانەی ریال مەدرید جێهێشت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە