ئەمڕۆ جامی سوپەری ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت

14-08-2016
رووداو وەرزشی
سیڤییا
سیڤییا
نیشانەکردن سیڤییا
A+ A-

سیڤییا بە ئومێدی سارژێکردنی ئەو برینەی هەفتەی رابردوو بەهۆی ریال مەدریدوە لە جامی سوپەری ئەوروپا دووچاری بوو، دەیەوێ بە بارسێلۆنا سارێژی بکات.

ئەمشەو لە جامی سوپەری ئیسپانیا کە لە نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و سیڤییا بەڕێوەدەچێت، سیڤییا بە سەرکردایەتی سامپاولی راهێنەر کە لەیەکەم تاقیکردنەوەدا لەگەڵ یانەکەی دووچاری شکست بوو، هەوڵدەدات شکۆی خۆی بە بەردنەوە لە بارسێلۆنا بگەڕێنێتەوە، کاتێک لە نێو یاریگەی رامۆن سانچێز لە ئەندەلوس و بە پشتیوانی هەزاران هاندەری، یاریی چوون لە میوانەکەی بباتەوە بە ئەنجامێک کەلە یاریی گەڕانەوەدا لە یاریگەی کامپنو یارمەتیدەری بێت.

بەڵام ئەو خەیاڵە خۆشەی سامپاولی و یاریزان و هاندەرەکانی زۆر بە ئاسانی نایەتە دی، چونکە وەک سامپاولی گوتەنی بردنەوە لە یانەیەک کە پڕاوپڕبێت لە ئەستێرە، بەتایبەت مێسی و سوارێز زۆر زەحمەتە.

لویس ئێنریکێ راهێنەری بارسا لە دوا ئامادەکاری یانەکەی ئاشکرایکرد، کە خۆی و یاریزانەکانی لەژێر تاقیکردنەوەیەکی قورسدان، چونکە سیڤییا یانەیەکی بەهێز و رێکخراوەو بردنەوە لێی  جێگەی شانازییە و ئەرکی یاریزانەکانی بە قورس وەسف کرد و هیوای خواست وەک راهێنەری بارسا یەکەم نازناوی جامەکە بۆیانەکەی  دەستەبەر بکات.

جامی سوپەری ئیسپانیا بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1982 ئەنجامدراوەو ئەمجارە ژمارە 32ەوە چونکە دوو ساڵ بەڕێوەنەچوو.

بارسا خاوەنی زۆرترین نازناوی جامەکەیە بە یازدە جار و سیڤیاش تەنیا نازناوێکی هەیە و ئەمیش نۆ ساڵ لەمەوبەر بەدەستی هێناوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە