جارێکی دیکە واندا نارا ستەم لە ماکسی لۆپێز دەکات

رووداو - هەولێر

ماکسی لۆپێزی هاوژینی پێشووی واندا نارا، رەخنە لە هاوژینە کۆنەکەی دەکات و پێی وایە ستەمی لێدەکات.

ماکسی لۆپێزی ئەرجەنتینی دەڵێت، واندا نارا و ماورۆ ئیکاردی ستەمم لێدەکەن ئەوان نایانەوێت منداڵەکانم ببینم، چەند جارێک بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵیاندا کردووە، بەڵام کاتێک ئیکاردی زانیویەتی قسە لەگەڵ من دەکەن تەلەفۆنەکەی لەسەرم داخستووە.

لۆپێز درێژەی بە قسەکانیدا و دەڵێت، ساڵی رابردوو تەنیا دوو جار منداڵەکانم بینیوە، هەموو کاتێک داوام لە واندا کردووە منداڵەکانم ببینم یان قسەیان لەگەڵدا بکەم، بەڵام رێگەم پێنادات.

یاریزانەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەڵێت، ئەوان رێزی من ناگرن، واندا هەموو کاتێک بیری لای پارەیە، هەموو کاتێک کە تەلەفۆن لەگەڵ منداڵەکانم دەکەن توڕەم دەکەن و تەلەفۆنەکە دادەخەن لەسەرم.

پێشتر واندا نارا هاوژینی ماکسی لۆپێز بووە و سێ منداڵی لێی هەبوو، بەڵام دواتر ئیکاردی دەبێتە هاوڕێیان و واندا نارا رازیدەکات و ئەویش لەگەڵ ماکسی لۆپێز خۆی بە تەڵاق دەدات و واندا نارا و ماورۆ ئیکاردی دەبنە هاوژینی یەکدی و تاوەکو ئێستاش هەر بەیەکەوەن.