لێدوانەکانی لاپۆرتا کێشە لەنێو ماڵی بارسادا دروست دەکەن

14-06-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن خوان لاپۆرتا بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا لە چەند کاژێری رابردوودا کێشەیەکی گەورەی لەنێو یانەی بارسێلۆنادا دروستکرد بەهۆی گفتوگۆکانی لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی یانە کەتەلۆنییەکە.
 
بەگوێرەی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، لە میانی هەڤپەیڤینێکدا، لاپۆرتا چەند نهێنی و زانیارییەکی ئاشکرا کرد کە لە روانگەی بەرپرسانی یانەکەوە نەدەبوو ئاشکرا بکرێن.
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، خوان لاپۆرتا رایگەیاندووە، ئەو یاریزانە، ئۆریۆل رۆمیۆ داوای کردووە بارسێلۆنا بەجێبهێڵێت.
 
لە درێژەی قسەکانیدا، بەرپرسانی بارسا لێدوانەکانی لاپۆرتا بە ناژیرانە دەزانن سەبارەت بە رۆمیۆ. ئەوان پێیانوایە کە دەبووایە سەرۆک لەبری ئەوە بڵێت، چەند یاریزانێک هەن کە داوای رۆشتنیان کردووە بەبێ ئەوەی ناسنامەیان ئاشکرا بکات.
 
هەروەها لاپۆرتا لە هەڤپەیڤینەکەدا رایگەیاندووە کە ماریۆنا کالدێنتی یاریزانی تیپی خانمان بەردەوام نابێت، بەڵام لێدوانەکە زوو سڕایەوە، چونکە هێشتا یاریزانەکە رۆشتنی خۆی رانەگەیاندبوو.
 
جگە لەوەش ئەو بەشەی هەڤپەیڤینەکە پەیوەندی بە رێککەوتنەکەی لەگەڵ نایکەوە هەبوو سڕاوەتەوە، چونکە لاپۆرتا پشتڕاستیکردووەتەوە کە بارسێلۆنا لە وەرزی داهاتوودا بەردەوام دەبێت لە پۆشینی جلوبەرگی نایک، هەرچەندە هێشتا رێککەوتنە نوێیەکە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکە رانەگەیێندراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە