ڤیدیۆ.. نوێترین دەرکەوتنی ئێمباپێ

 
رووداو دیجیتاڵ

لەگەڵ ئەو دەنگۆیە زۆرانەی لەبارەی داهاتووی یاریزانەکەوە بڵاودەکرێنەوە، کیلیان ئێمباپێ سەرکردایەتی مەشقەکانی هەڵبژاردەی فەرەنسای کرد، بۆ سێیەم یارییان لە پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.
 
کیلیان بەشێوەیەکی ئاسایی مەشق و راهێنانەکانی ئەنجامدا و دەیەوێت بەباشترین شێوەوە بۆ یارییەکەی رۆژی هەینی ئامادەبێت.
 
سێیەم یاریی فەرەنسا لە پاڵاوتنەکانی یۆرۆدا بەرامبەر هەڵبژاردەی جیبرالتارە و هەڵبژاردەکە دەیەوێت سێیەم یاریی لەسەریەک بباتەوە.
 
یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردە شەوی هەینی کاژێر 21:45 دەبێتە میوانی جیبرالتار.
 
فەرەنسا دوای لەدەستدانی نازناوی مۆندیال، بەهێزەوە چووە نێو پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024 و یەکەم یاریی بە 4-0 لە هۆڵەندا بردەوە، دوای ئەوەش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەرامبەر ئێرلەندا بەدەستهێنا.
 
ئێستا فەرەنسا خاوەنی 6 خاڵە و لە پلەی یەکەمی ریزبەندی کۆمەڵەی دووەمە.