ڤیدیۆ.. رۆناڵدۆ و پۆرتوگال خۆیان بۆ یاریی بەرامبەر بۆسنە ئامادەدەکەن

 
رووداو دیجیتاڵ

بەسەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە نزیک لیسبۆنەی پایتەختی وڵاتەکەی لە کەمپێکی مەشق و راهێناندایە بۆ خۆ ئامادەکردن، بۆ یارییەکانی پاڵاوتنی گەیشتن بە یۆرۆی 2024.
 
لە مەشقەکانی هەڵبژاردەکەدا کریستیانۆ رۆناڵدۆ، بەدڵخۆشییەکی زۆرەوە بەشدارییکرد و خۆی ئامادەدەکات، جگە لەوەش هەریەکە لە بێرناردۆ سیلڤا و رۆبن دیازیش دوای ئەوەی چامپیۆنزلیگیان لەگەڵ مانچێستەر سیتی بردەوە، هیچ پشوویەکیان وەرنەگرت و راستەوخۆ پەیوەندییان بە هەڵبژاردەکەوە کردووە.
 
رۆژی شەممەی داهاتوو لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی دەیەمی پاڵاوتنەکانی گەیشتن بە یۆرۆی 2024، هەڵبژاردەی پۆرتوگال میوانداریی بۆسنە دەکات، دوای سێ رۆژیش لەو یارییە هەڵبژاردەکە دەچێتە ئایسلەند و میوانی هەڵبژاردەی ئایسلەند دەبێت.
 
پۆرتوگال دوو یاریی لە پاڵاوتنەکاندا ئەنجامداوە، هەردوو یارییەکەی بردووەتەوە، یارییەک بە 6-0 و ئەوەی دیکەیان بە 4-0، ئێستا پۆرتوگال پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەکەیە و 6 خاڵی هەیە.