ماڵدینی بووه‌ بەڕێوبەری کارگێڕیی یانەی میلان

14-06-2019
ئیحسان تاهیر
A+ A-


رووداو ـ هه‌ولێر

یانه‌ی میلانی ئیتالی، پاولۆ ماڵدینی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئیتالیا و میلانی كرده‌ بەڕێوەبەری هونەری تیپه‌كه‌ی.


یانه‌ی میلان له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا به‌ فه‌رمی رایگه‌یاند "ماڵدینی ده‌بێته بەڕێوەبەری هونەری و کارگێڕی میلان‌ و شوێنی لیۆناردۆ دەگرێتەوە، دوای ئەوەی لەسەر خواستی خۆی دەستبەرداری پۆستەکەی بوو ".

له‌و بڵاوكراوه‌یه‌دا كه‌ میلان له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، هاتووه‌ "ماڵدینی كه‌ 25 ساڵ یاری بۆ میلان كردووه‌، پۆستی بەڕێوبەری هونەریی  یانه‌كه‌مان وه‌رده‌گرێت و سەرپەرشتی ئەرکی هونەریی یانەکە دەکات لە مێرکاتۆ".


له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا، جینارۆ گاتۆزۆ وازی له‌ پۆسته‌كه‌ی هێنا، دوای ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی تیپه‌كه‌ی بگه‌ینێته‌ چامپیۆنزلیگ، ئەمەش کۆمەڵێک گۆڕانکاری ئیداری و هونەری نێو یانەکەی بەدوای خۆیدا هێنا.  

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە