رووداو - هەولێر
جۆزیف سیپ بلاتەری سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی لێدوانێکی سەرنجڕاکێش و مشتومڕهێنی دا و نهێنییەکی گەورەی ئاشکراکرد.
بلاتەر لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی لاناسیۆنی ئەرجەنتینی لەبارەی دەستکاری و فیڵکردن لە تیروپشکی پاڵەوانیەتییەکاندا گوتی بەڵێ ئەوە روویداوە.
بلاتەر کە بەهۆی گەندەڵییەوە لە سەرۆکایەتی فیفا دوورخراوەتەوە گوتی من ئەوەم بە چاوی خۆم بینی، بەڵێ لە چەندین پاڵەوانیەتیی ئەوروپیدا فێڵکردن روویداوە، کارەکە لە رێگەی تۆپە گەرمەکان و تۆپە ساردەکانەوە ئەنجامدەدرا، بەچاوی خۆم ئەوەم بینی.
بلاتەر رەتیکردەوە بەشداری لەو فێڵانەدا کردبێت کاتێک لە ماوەی نێوان 1998 تا 2016 سەرۆکی فیفا بووە.
ئەو کەسایەتییە تەمەن 80 ساڵە دەڵێ سەرۆکەکانی دیکە دەستکاری تیروپشکەکانیان دەکرد، لە سەردەمی مندا هەرگیز ئەوە روونادات، من هەرگیز یاساکانم پێشێلنەکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ