دۆرتموند بووە پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا

14-05-2021
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن جامی ئەڵمانیا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی بۆرووسیا دۆرتموند بە ئەنجامێکی گەورە لە یانەی لایپزیگی بردەوە و نازناوی جامی ئەڵمانیای بەدەستهێنا.

لە یاری کۆتایی جامی ئەڵمانیادا بۆرووسیا دۆرتموند لەگەڵ لایپزیگ یاریکرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە.

پێنج خولەک بەسەر یارییەکەدا تێپەڕی و جادۆن سانچۆ گۆڵی یەکەمی بۆ بۆرووسیا دۆرتموند تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 28دا ئێرلینگ هالاند گۆڵی دووەمیشی بۆ زەردەواڵەکان تۆمارکرد و پێشکۆتاییهاتنی ئەم گێمەش جادۆن سانچۆ ئەنجامەکەی کردە سێ گۆڵی بێوەڵام.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 71دا دانی ئۆڵمۆ تاکە گۆڵەکەی لایپزیگی تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 87دا ئێرلینگ هالاند گۆڵی چوارەمی یانەکەی و کۆتایی یارییەکەی تۆمارکرد.

جادۆن سانچۆ بە تۆمارکردنی ئەم دوو گۆڵە، ژمارەی گۆڵەکانی گەیاندە 6 گۆڵ و بووە گۆڵکاری جامی ئەڵمانیا.

بەم بردنەوەیە بۆرووسیا دۆرتموند بۆ جاری پێنجەم لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی جامی ئەڵمانیا و لە یاری سووپەری ئەڵمانیادا بەرامبەر بایرن میونشنی پاڵەوانی خولی یاریدەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە