زڤێرێڤ نازناوی تێنسی مەدریدی بردەوە

رووداو- هەولێر

لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی مەدرید لەسەر ئاستی پیاوان، ئەلێکساندەر زڤێرێڤی ئەڵمانی و خاوەن پلەی دووەمی ریزبەندی تێنسزانانی پاڵەوانێتییەکە، رووبەڕووی دۆمینیک تیمی نەمساوی بووەوەو یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێوەڵام لێبرەدەوەو نازناوەکەی بەدەستهێنا.

ئەنجامی کۆمەڵەکانیش 6-4، 6-4 بوون.

زڤێرێڤ لە کۆی شەش یاریی بەرامبەر بە دۆمینیک دووەم جارە سەرکەوتن بەدەستدێنێت.

ئەمە دووەم نازناوی زڤێرێڤ بوو لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەک، هەروەها هەشتەم نازناو بوو لە کاروانی وەرزشی خۆیدا.

بە بردنەوەی نازناوی مەدرید، زڤێرێڤ سەرکەوت بۆ پلەی سێیەمی ریزبەندی تێنسزانانی جیهان و دۆمینیک تیمیش دابەزی بۆ پلەی هەشتەم.