لە روها دووەمین پێشبڕکێی پایسکلسواری بەڕێوەچوو

رووداو – باكووری كوردستان

لە پارێزگای روهای باکووری کوردستان دووەمین پاڵەوانێتی پایسکلسواریی شاخ و کۆلانەکان بەڕێوەچوو.

لە رکابەرییەکاندا 200 پایسکلسوار لەسەر ئاستی 30 پارێزگای تورکیا بەشدارییان کرد، کێبڕکیکان کە لەلایەن فیدراسۆینی پایسکلسواری تورکیا و گەورە شارەوانی روها و بەرێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی پارێزگاکە رێکخرا، وەرزشوانان  لە 6 ئاستی جیاوازدا کێبڕکێیان کرد. 
پایسکلسواران لە کۆڵانە مێژووییەکانی شاری روها پەیدانیان لێدا و کێبڕکییان کرد. 

خەڵکی شارەکە بە گەرمییەوە پێشوازییان لە وەرزشڤانان کرد و بەشێکیان لەبەردەم ماڵەکانیانەوە بینەری کێبڕکێکە بوون. 

لە ركابه‌رییه‌كه‌دا، کە لەدەورووبەری  حەوزی ماسی لە ناوەندی شار دەستیپێکرد، وەرزشڤانان لە شووێنە مێژووییەکان و کۆڵانە تەسک و دێرینەکانی شارەکەدا لە پارکورێکدا بە درێژی 5 هەزار و 830 مەتر پەیدانیان لێدا. 

ئەو وەرزشڤانانەی لە کێبڕکێکەدا پلەیان بەدەستهێنا بە پێدانی مەدالیا و جام و بڕێک پارە خەڵاتکران. 
پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا